Skip to the content

قوباد تاڵە‌بانی و محەمەد حەلبوسی پرسی بودجەیان تاوتوێ کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ محەمەد حە‌لبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و رێڕە‌وی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە1 شوباتی 2021 بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە شێوەیەک پەسەند بکرێت کە لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەردوولاش جەختیان لە درێژەدان بە دانووستانەکان کردەوە تا ئەو کاتەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەبن.