Skip to the content

وەفدی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوری مالیكی كۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كۆبوویەوە و دوا پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدایان لەبارەی بودجەی 2021 ی عێراق تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا (1شوباتی 2021)، نوری مالیكی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی گەیشتن بەڕێككەوتن لەلایەن وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان. هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی پرسی بودجە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەموولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەدوای ئەوەش خۆ تەرخانكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشە بنەڕەتییەكانی دیکەی وڵات بەتایبەتی مەترسی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی داعش و دۆسیە كەڵەكەبووەكانی ساڵانی ڕابردوو.