Skip to the content

قوباد تاڵە‌بانی:‌ وە‌كو حكومە‌ت كار دە‌كە‌ین بۆ بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت

ئاسانكاری دە‌كرێت بۆ تۆمارکردنی كۆمپانیاكان

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- جێگرى سەرۆک وەزیران رایگەیاند: پێویستە ئەو یاسایانە هەموار بکرێنەوە کەلەمپەر دروست دەکەن لەبەردەم جێبەجێکردنی کاروبارەکانی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی گشتی.

ئەمڕۆ دووشەممە 15/3/2021 قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەى پرۆسەى نوێى تۆمارى کۆمپانیاکانی کرد کەلەرێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانس (ئۆنلاین)ەوە ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانی پرۆسەى نوێى تۆمارى کۆمپانیاکان کرا و هەڵسەنگاندن کرا بۆ راسپاردەکانی کۆبوونەوەکانی پێشوو.

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران جەختی کردەوە کە ئامانج لەرێکخستنەوەى تۆمارى کۆمپانیاکان هەنگاوێکە بۆ باشتر خزمەتکردن و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و ئاسانکارى کردن بۆیان لەپێناو ڕایی کردنی کاروبارەکانیان لەدام و دەزگاکانی حکومەتدا.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد کەبەهێزکردنی کەرتی تایبەت دەبێتە هۆکار و یارمەتیدەرێک بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابوورى حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە‌ وە‌كو حكومە‌ت كار دە‌كە‌ین بۆ بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند: پێویستە ئەو یاسایانە هەموواربکرێنەوە کەلەمپەر دروست دەکەن لەبەردەم جێبەجێکردنی کاروبارەکانی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی گشتی. ھە‌روە‌ھا جە‌ختی لە‌سە‌ر بە‌ئە‌لیكترۆنی كردنی پرۆسە‌ی تۆمار كردنی كۆمپانیاكان کردەوە.