Skip to the content

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پە‌یامێكی بە‌بۆنە‌ی شە‌ھیدبوونی پۆلێك لە‌ پێشمە‌رگە‌ی قارە‌مان لە‌كردە‌وە‌یە‌كی تیرۆریستیدا بڵاوكردە‌وە‌، ئە‌مە‌ش دە‌قە‌كە‌یە‌تی:

جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بە‌داخە‌وە‌، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە‌ی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم.

ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھە‌روەھا جە‌ختدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران