Skip to the content

لیژنە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی‌ رسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌داھاتە‌كان كۆبووە‌وە‌

قوباد تاڵە‌بانی: رسومات بۆ باشتر خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان رێكبخرێتە‌وە‌


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد و جە‌ختی لە‌وە‌ كردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت رسومات بە‌جۆرێك رێكبخرێتە‌وە‌ سودی باشتری ھە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان‌.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە‌ ئە‌مڕۆ ١٧ی ١٠ی ٢٠٢١ لە‌ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌ چوو، راپۆرتێك خرایە‌روو كە‌ ھە‌موو ئە‌و رسوماتا‌نە‌ی تێدا دیاری كرابوو كە‌ لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت وە‌ردە‌گیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییە‌تی رێكخستنە‌وە‌یان و باشتر بە‌كارھێنانە‌وە‌یان لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی.

قوباد تاڵە‌بانی ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ پێویستە‌ ھە‌موو رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بە‌جۆرێكیش بێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابوری حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت.

لە‌و راپۆرتە‌ی كە‌ پێشكە‌ش كرا، ھە‌موو گرفتە‌كان و چارە‌سە‌ر كردنیان لە‌ پرۆسە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات خرایە‌روو، و بڕیارە‌ لە‌ ئایندە‌یە‌كی نزیكدا ئە‌و راپۆرتە‌ لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێمی كوردستان پە‌سە‌ند بكرێت.