Skip to the content

قوباد تاڵەبانی بۆ گە‌نجان: دەمانەوێ بەشداربن لەبنیاتنانی وڵاتەکەمان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 27ى9ى2021، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران بەپەیامێکی ڤیدیۆیی بەشداری کرد لەکۆنفرانسی گەنجانی کوردستان بەرەو ئایندە، کەبەبەشدارى لیژنەى رۆشنبیری پارلەمان و کۆمەڵى مەدەنی و گەنجان لەشارى هەولێر بەڕێوەچوو.

لەپەیامە ڤیدیۆییەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەرێکخراوی USAID کرد بۆ ئەنجامدانی پرۆژەى تەکامول و بەهەنگاوێکی گرنگی وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی گەنجان، پێشی راگەیاندن؛ کەئەوان ئەمڕۆ و ئێستاى وڵاتن و وتیشی: دەمانەوێ بەشداربن لەبنیاتنانی ئێستاى وڵاتەکەماندا.

لەم کۆنفرانسەدا گەنجانی پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە پێکەوە پلانی ستراتیژی و روئیاى گەنجان بۆ ئایندە دەخەنەڕوو.