Skip to the content

پیرۆزبایى قوباد تاڵەبانى بەبۆنەى هاتنى جەژنى سێ شەوە ى برا کاکەییەکان

بەرێزان خوشک و برایانى کاکەیى

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەى هاتنی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەى خوشک و برا کاکەییەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە بەوپەڕى خۆشى و کامەرانى بەڕێ بکەن.

كاكە‌ییە‌كان پێکهاتەیەکى گرنگ و رە‌سە‌نى نەتەوەکەمانن، هەمیشە ئاشتى و یەکترقبوڵکردنیان کردۆتە پەیامى سەرەکى ژیانیان، بەشانازییەوە رۆڵێكی کاریگەر و بەرچاویان لەشۆڕش و تێکۆشانى نەتەوەکەماندا هەبووە، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە پاراستنى ماف و ئازادییە ئاینی و مەدەنیەکانیان ئەرکى لەپێشینەمان دەبێت.

دووبارە‌ جەژنتان پیرۆزبێت

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران