Skip to the content

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەلژیکا کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ چاویکەوت بە فلیپ ڤاندین باڵیۆزی بەلژیکا بۆ ئوردن و عێراق.

لەو دیدارەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر پەرەسەندنەکانی دۆخی ئەمنی وڵات، لەوبارەیەوە گفتوگۆکرا لەبارەی کاردانەوەکانی کشانەوەی رەوتی سەدر لەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراق، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پێویستە هەمووان کار بکەن بۆ بنیاتنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ کۆتایی هێنان بەقەیران و نەهامەتیەکانی.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەهەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ وەبەرهێنان لەبواری ووزەی پاک و بەپشت بەستن بە وزەی خۆر و ئەوەشی بەوەبەرهێنانێکی گرنگ وەسف کرد بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە جیهانییەکان لەپێناو پاراستنی ژینگە و کەمتر پشت بەستن بە سوتەمەنی، لەو بارەیەوە ئاماژەی بەپلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا کەکار لەسەر پەرەپێدانی دەکەن.