Skip to the content

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی روسیا لەعێراق کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر پێشوازیکرد لەئەلبروس کوتراشیف باڵیۆزی روسیا لەعێراق.

لەو دیدارەدا کە ئۆلیگ ڤلادیمیروڤیچ لیفین کونسوڵی گشتی روسیا لە هەولێر ئامادەی بو، گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا سەرباری تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە بەتایبەت هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.