Skip to the content

کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ڕێگاوبانی کۆیە و دەوروبەری ئەنجام درا

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ـی حوزەیرانی 2023,بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەشداری د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەیەوەکی گرنگ سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتی ڕێگاوبانەکانی قەزای کۆیە و دەوروبەری ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە دانا عەبدولکەریم ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەیی بوون، باس لە چارەسەکردنی گرفتی ڕێگاوبانی شاری کۆیە و دەوروبەری کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دواى ئەوەى راپۆرتێک سەبارەت بە گیر و گرفتی رێگەوبان و هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژە ڕاگیراوەکان و پلانی چارەسەرکردنیان خرایە ڕوو، لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لە بارەیانەوە کرا و بڕیاردرا، ئەولەویەت بدرێت بەو پڕۆژانەی کە بۆ ئەم قۆناغە گرنگی زیاتریان هەیە و هەوڵی دابینکردنی نەختینەی داراییان بۆ بدرێت بۆ ئەوەی لەزووترین کات بەشێک لە گیرو گرفتەکانی رێگەوبانەکان چارەسەر بکرێت.