Skip to the content
Menu

جوتیار عادل مەحمود

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ساڵی لە دایکبوون: ١٩٧٤

باری هاوسەرگیری: خێزاندار

شوێنی نیشتەجێبوون: هەولێر

بڕوانامە:

  • دکتۆرا لە زانستە رامیاریەکان (٢٠١٠)
  • ماستەر لە زانستە رامیاریەکان

ئەزموونی کار:

  • ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان (٢٠١٤)
  • سەرۆکی بەشی زانستە رامیاریەکان لە زانکۆی سەلاحەدین (٢٠١٣)
  • ئەندامی بۆردی راوێژکاری گۆڤاری زانستە رامیاریەکان لە زانکۆی موستەنسریە-بەغدا
  • ئەندامی کۆمیتەی گفتۆگۆکردن – پڕۆگرامێک لە زانکۆی هارڤارد (٢٠٠٩)
  • سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سەرنج (٢٠٠٦)
  • هاودامەزرێنەری کۆمەڵگەی زانستە رامیاریەکان (٢٠٠٠)

لێکۆڵینەوە و بڵاوکراوە:

  • ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جنێڤا (٢٠١٥)
  • رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەردەن (٢٠١٥)
  • ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا (٢٠١٣)
  • دۆزی کورد لە جیهانی عەرەبی، (٢٠١٢)
  • یەکەم و دووەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، یۆنان (٢٠١٢)

دکتۆر جوتیار عادل چەندین لێدوانی لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە لە میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی قسەدەکات.