Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەکەدا کە جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەبوو. باڵیۆزی بەریتانی ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گەشبینی و ئەرێنی پێشوازی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیە بۆ هەموو هاوکارییەک و گوتیشی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە گەشەکردندایە. خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە ئێستا کەشێکی ئەرێنی لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایە. هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن