Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی هۆلەندا لە عیراق کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 30 ی تەمموزی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی هۆلەندا لە عیراق کرد بەسەرۆکایەتی باڵیۆز ماتيس وۆڵتەرز .

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سریلانکا دەکات

باڵیۆزی سریلانکا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست . ئاماژەشی بە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و سریلانکا کرد و گوتی وەبەرهێنەرانی سریلانکا خۆشحاڵن کە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمەکانی سریلانکا لە پیشانگایەکدا لە هەولێر نیشان دەدرێن .

بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی قوناخێکی نویدایە

دوای 16 ساڵی ئاڵۆزیی و پشێوی و پێنج ساڵی جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، کە مەترسی خستە سەر تەواوی مرۆڤایەتی، قۆناخێکی نوێمان لە پێناو بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر دەست پێ کردووە.

وەزیری درەوەی رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی پیرۆزبایی سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیای گەیاندە سەرۆکی حکومەت کە تێێدا ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ وبەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان خواست

مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی ھەرێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى بەريتانى كرد

مەسرور بارزانى سه رۆکی حکومەتی ھەرێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى به ريتانى كرد كه پێکھاتبوو له جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وجۆن ویلیکس باڵیۆزی بە ریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتن کونسڵی گشتی نوێی بە ریتانیا لە ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد بەسەرۆکایەتی ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق.