Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە ٣١ ئایاڕی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا، چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حزبە پیرۆز دەكات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مێجەر جەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەینی ٢٩ ئایاری ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٦ گوڵانی ٢٠٢٠ روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پرسی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

گوتاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پلانەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی

سەرەتا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیودارام کاتێکی خۆش لە رۆژانی جەژندا بە سەر ببەن، داواشتان لێدەکەم بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەتان، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن