Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا و بەشداریی و مانەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست تاووتوێ کرا. لە بارەی دۆخی کۆچبەرانەوە هەردوولا هاوڕابوون کە ئەوان بوونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مر ...

لە دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە و دیداری لەگەل بەرپرسانی باڵای جیهانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە21ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە2021) کە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازکرابوو ، گەڕایەوە هەولێر.لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەشداری پانێلێکی گفتوگۆکردنی کرد ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوڵلەتیف ئەلزەیانی وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاووتوی کرا. چاکسازییەکانی حکومەت ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ خەلیفە شاهین ئەلمەرەر وەزیری دەولەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیما ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی سینگاپور بۆ کاروباری بەرگری کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ زاکی محەمەد وەزیری دەوڵەتی سینگاپور بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆ ...