Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی دایەلۆگی مەنامە: هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ پەناگەیەکی سه‌قامگیر له‌ ناوچه‌كه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی (دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021) بەشداری پانێلێکی تایبەتی دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرد.مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌شداریكردن له‌ دایه‌لۆگی مه‌نامه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارە ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە 2021 )دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19-21 ی نۆڤێمبەر ، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماتێیۆش مۆراڤیتسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربارەی رەوشی ناهەمواری ئەو کۆچبەرانەی هەرێمی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە ڕێگەی سوود وەگرتن لە توانا بەردەستەکانی هەردوولادا. وەزیری کار ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پشتیوانی له‌ هه‌موو جۆره‌ گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه‌ ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ کێشەکانی ناوچه‌كه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕێواز فایەق ، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو. لە دەستپێکی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا ، ...