Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی ، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنی نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب) ی بەغدا دەربڕی و ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و یارمەتییەک ڕاگەیاند و هیوای خواست، کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا -م بیست ، کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 23 ی نیسانی 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵی کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و تێپەڕبوونی 123 ساڵ بە سەر دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردستان، کە هاوکاتە لە گەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبايیەكی گەرم لە سەرجەم ڕاگەیاندنکار و رۆژنامەوانانی كوردستان دەكەم.