Skip to the content

پرسەنامەیە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دادوەر محەمەد عرێبی دادوەری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق-م بیست ، کە یەکێک بوو لە دادوەرە دیارەکانی عێراق و ڕۆڵێکی گرنگیی لە دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و تاوانەکانی دیکە بەرامبەر گەلانی عێراق هەبوو. بۆیە بە ڕێزەوە یادی ئەو دادوەرە دەکەینەوە کە پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێ گەیاند لە پێناو هێنانەدی دادوەرییدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵییەوە دەکات

ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدا، لەوانە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، هادی عامری سەرۆکی ئیئتیلافی فەتح ، خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی (المشروع العربي ) ، ئەحمەد جبوری ( ئەبو مازن) ئەمینداری گشتی پارتی الجماهیر.