Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد کە پێکهاتبوو لە دیریک شۆلێی ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، برێت مەکگورک هەماهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک ، دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی پارتی ( تقدم) و شاندێکی یاوەری کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار

ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا ، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون . پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم .