Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستی مەلا بەختیار دەپرسێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی . سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد .سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی ئیتالیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد . لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا. فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ى نۆڤێمبەری ٢٠٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد . لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی پاکستان ، سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتی پاکستانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری و ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە ماوەی ڕابردوودا و هیوا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد. لە دیدارەکەدا کە نەسڕوڵلا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێر ...