Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماتێیۆش مۆراڤیتسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربارەی رەوشی ناهەمواری ئەو کۆچبەرانەی هەرێمی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە ڕێگەی سوود وەگرتن لە توانا بەردەستەکانی هەردوولادا. وەزیری کار ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پشتیوانی له‌ هه‌موو جۆره‌ گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه‌ ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ کێشەکانی ناوچه‌كه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕێواز فایەق ، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو. لە دەستپێکی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا ، ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم ) دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم) کرد بۆ کۆچی دوایی ( منذر الحلبوسي ) مامی. سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم) و بنەماڵەکەيان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە ب ...

بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێورەسمی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک بەڕێوەچوو.

• سەرۆکی حکومەت :حکومەتا هەرێما کوردستانێ پشتەڤانییا خۆ بۆ پێشڤەبرنا بوارێ کەلتووری و رەوشەنبیری ل کوردستانی ب گشتی دووپات دکەتەڤە   هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نۆڤێمبەری 2021، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک دەستی پێکرد کە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. سه‌رۆكی حكومه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا کە محەمەد وەجیه حیجازی کونسولی میسر لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پ ...