Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسانی نزیکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە وەک هەڵوێستێک لە پێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە. بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە کە، ئەمەش ستەمێکی دیکەیە لە خەلکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیانی دەکەن. بەرگری لە مافی مووچەخۆرانی سلێمانی ئەرکی هەموو تیمە وەزارییەکانە ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی چیرۆکنووس و وەرگێڕ و نووسەری ناوداری کورد مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل-م بیست . مامۆستا ئەحمەد لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بە زمان و ئەدەب و پەرتووکخانەی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیان لەدەستدانی کوڕە جوانەمەرگەکەی .سەرۆکی حکومەت ، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵا کوێخا موبارە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت.سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا. سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دە ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ( کوردستان ) لەلایەن ڕەوانشاد میر میقداد مەدحەت بەردخان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، گەرمترین پیرۆبایی لە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. بزاڤی ڕۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕا و ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک ، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری. پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین و داکوکی لە سەر جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور دەکەینەوە لە پێناو چارەس ...