Skip to the content

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە ، د.بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد. د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا. بەم بۆنە خەمگینەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار ...

سەرۆکی حکومەت: پەرەپێدانی كشتوكاڵ بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی ئابووری

ئەمڕۆ سێشەممە 5/30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی کردنەوەی کارگەی شیرەمەنیی زۆم لە گوندی ژاژۆک-ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەڕێوەدەچوو. سەرۆکی حکومەت کارگەکەی کردەوە و بەشەکانی بەسەرکردنەوە. کارگەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین کە کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هەروەها بنکەکانی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵداران و جووتیاران. ئێست ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان کرد. لە دیدارێکدا کە ئەحمەد ئەلزاهری کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی تایبەتی و بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارت ) کرا و جەخت لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی ن ...

سەرۆکی حکومەت: پێداگرین لەسەر ئەوەی کوردستان بکەین بە كۆمەڵگەیەكی پڕ زانست و مەعریفە

 کار دەکەین بۆ ئەوەی كوردستان بكەین بە ناوەندێك بۆ وەدیهێنانی ئاواتەكان

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرۆسەی دروێنەکردنی دانەوێڵە لە پارێزگای هەولێر دەکات

ئەمڕۆ شەممە 5/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی دەشتی زرارەتی لە پارێزگای هەولێر كرد و لە نزیکەوە، لە بارودۆخی جووتیارانی پرسی و بەشداری لە دروێنەکردنی دانەوێڵە لەم دەڤەرە کرد، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەرەکە، جەختی لەوە کردەوە کە ...

سەرۆکی حکومەت : دەبێ پێوەر و ستانداردی جیهانی لە ئەنجامدانی پڕۆژەکاندا هەبێت

ئەمڕۆ سێشەممە 5/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (سێزدەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخان و شارەوانی و ئامێر و دەزگای پیشەسازی) لە هەولێر کردەوە و پاشان لە پانێلێکی تایبەتدا تیشکی خستە چەندین تەوەری پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی و وەبەرهێنان. ئەمەش دەقی پرسیار و وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەتە: * بەڕێز جەنابی سەرۆك وەزیران ...