Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن ساڵح قەللاب-م بیست. خوالێخۆشبوو ساڵح قەللاب داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ...

سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەى قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی: سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە وەبەرهێنەر ئەحمەد ماجیدی بۆ دروستکردنی ئەم قوتابخانە و باخچەیە کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و هاوچەرخ دروستکراون. گوتیشی حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ گرنگیدانی زیاتر بە قوتابخانەکان و ک ...

سەرۆکی حکومەت لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆى کاتۆلیکی لە هەولێر: بایەخدان بە خوێندن و پەروەردە هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

ئەمڕۆ سێشەممە 10/24، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی هەولێر کرد کە لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکهاتوون. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکا ...

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدی پێشمەرگەی قارەمان عەقید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕی جەوهەر ڕەحمان دەکەم و هاوخەمیانم کە بە داخەوە دوێنێ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە مەخموور شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بەهەمووان ببەخشێت. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان لە سوپای عێراقیش دەکەم. گیانیان شاد بێت و جێگەیان بەهەشت ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریى و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا به‌ ڕێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەکی ئاشتیيانە و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا و پێویستیی تەبایی و ئاشتی نێوا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.ئیبراهیم ساڵح سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمەریکا(KNC) کرد.لە دیدارەکەدا بیروڕا دەربارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و ڕەوەندی کوردستانی لە باکووری ئەمەریکا بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە یەکخستنی هێز و تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکا ...