Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بریندارانی هێرشی تیرۆریستانی داعش دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ سەر بناری قەرەچووخ.سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە، لە تەندروستی پێشمەرگە بریندارەکانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، هەرچی پێویست بێت بۆ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوندی خدر جیجەی بناری قەرەچووخ بەشداری پرسە و سەرەخۆشی ئەو سێ برا شەهیدەی کرد کە لە هێرشی دوێنێ شەوی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.هەروەها لە شاری هەولێریش سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی چەند شەهیدێکی پێشمەرگە کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور بەسەر دەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 3ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری مەخموور بە سەر کردەوە و لە گەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆبووەوە و وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی ڕاسپارد، کە هەرچی پێویستە بکرێت بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە و پاراستنی خەڵکەکە لە هێرش و پەلامارەکانی ت ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچووخ، ژمارەیەک هاووڵاتی و پێشمەرگەی قارەمان شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هاوخەمیانین ، خوای میهرەبان گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد. لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 30 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد کە بڕیاریانداوە لە سەر ئەرکی خۆیان، 10 قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن. سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ دەستپێشخەری ئەو وەبەرهێنەرانە، ڕۆڵی کەرتی تایبەتی لە پرۆسە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەه ...