Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 6ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی ڕەوای کورد بەرز نرخاند و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان- هەولێر دەکات

مەسرور بارزانی : • هه‌رێمی كوردستان دەکرێ ببێتە سه‌نته‌رێكی ئابووری و بازرگانی و شوێنی وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا.• حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ شێوه‌یه‌كی دادپەروەرانە كار ده‌كات بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە ئ ...

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەسێک بەناوی عەتا سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم ، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لە مەوبەر بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە لە لایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتی، هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە، کە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکی نوێی یونیتاد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. جەختیشی لە گرنگیی پاڵپشتی( یونیتاد) بۆ ھەوڵەک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکان لە هەولێر دەکاتەوە.

سەرۆکی حکومەت : له‌ هه‌موو سه‌ردانه‌كانماندا بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ بازاڕێكی ده‌ره‌كی بۆ به‌روبوومه‌كانی ناوخۆیی دروست بكرێت.   هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین پێشانگەی کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکان لە شاری هەولێر کردەوە کە لەلایەن هەر دوو وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ و ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد . سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی،کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو. ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی ...