Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 1 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی گریگۆری لۆجێرفۆ جێگری باڵیۆز کرد.لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ڤیکتۆر ریباک باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و بارودۆخی پەنابەران لەو وڵاتە تاووتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەبوونی هەماهەنگیی و پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کر ...

لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکومەت ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھاوخەمی بۆ شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە دەردەبڕێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی شاری زێڕین و گوندی کۆری بەسەردەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٣١ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوی دوێنێی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی لە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ شەممە ٣٠ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢١مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له‌ بنەماڵەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و کەسایەتی ناسراوی زاخۆ، عەریف دەروێش سندی کرد.سه‌رۆکی حکومەت، هاوخه‌می خۆی بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگە خەباتکار و نیشتمانپەروەرە گەی ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی کرد. سەرۆکی حکومەت، سوپاسی ڕێکخراوی LDSی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانیی، چەندین پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدە ...