Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیڤان یوریچ، باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و کرواتیا کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک دەکات

ئەمڕۆ پێنچشەممە 10/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف، سەرۆکی تائیفەی سریانیی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد.  لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە قووڵکردنەوەی زیاتری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە. ...

سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاریی کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگیی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی چەند پڕۆژەیەکی کۆمپانیای تۆیۆتای لە هەولێر دانا کە بریتی بوون لە (ناوەندی پارچەی یەدەگ، فراوانکردنی سەنتەری پشکنینی پێش ڕادەستکردن، هەولێر مۆتۆر سیتی). لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، جەختی لە كاریگەرییە ئەرێنەكانی ئەم جۆرە پڕۆژانە لەسەر بووژانەوەی ئابووری و بەگەڕخستنی بازاڕ و ڕەخسا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی یونێسکۆ لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پيشوازی لە ئەلێکسندرۆس ماکاریگاکیس نوێنەری ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO) لە عێراق کرد . لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی یونێسکۆ کرا . هەروەها جەخت لە گرنگیی پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان و بە تایبەتی کار ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە لۆرد ئاشکرۆفت دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سیاسەتکار و خاوەنکار و کەسایەتیی ناسراوی بەریتانی کرد. لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت کە سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسییە، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ زیاتر تێگەیشتنە لە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان. لە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز: بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە

ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/27، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە چەند لێدوانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتووە. بە داخەوە نووسەری ڕاپۆرتەکە، دەقی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی وەکوو خۆی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵکوو زیاتر بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆیەتی، نەک دەقی قسەکانی سەرۆکی حکومەت. ئەمەش دەقی گرنگترین لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتە بۆ ڕۆژن ...