Skip to the content

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩/١٢/١٦ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە باڵیۆز شانۆن کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا.