Skip to the content

مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی ھەرێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى بەريتانى كرد

ئه مڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 مەسرور بارزانى سه رۆکی حکومەتی ھەرێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى به ريتانى كرد كه پێکھاتبوو له جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وجۆن ویلیکس باڵیۆزی بە ریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتن کونسڵی گشتی نوێی بە ریتانیا لە ھەرێمی کوردستان.

شاندی میوان سەرەتا پیرۆزباییان لە سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ و سەردانی شاندی باڵای ھەرێمی کوردستانیشیان بۆ بەغدا بە گرنگ و پێویست ناوبرد. ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکاری و ھەماھەنگی بەریتانیا و ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا.

سەرۆک وەزیران سوپاسی شاندی میوانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەمزووانە لیژنە پەیوە ندیدارەکانی نێوان ھەولێر وبەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا ئاماژە بە گرنگی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی جمووجۆڵەکانی داعش درا لە چەند ناوچەیەکی عێراق.