Skip to the content

وەزیری درەوەی رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : دەبێ ئابووری کوردستان هەمەچەشن بکرێت ونابێت تەنیا پشت بەسەرچاوەیەکی داهات ببەسترێت 

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی پیرۆزبایی سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیای گەیاندە سەرۆکی حکومەت کە تێێدا ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ وبەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان خواست.

باڵیۆزی ڕووسیا ئامادەیی وەبەرهێنەرانی رووسی دەربڕی بۆ سەرمایەگوزارییکردن لە هەرێمی کوردستان و بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی رووسیا وخۆشحاڵی دەربڕین بە ئاماەەیی رووسیا بۆ زیاتر وەبەرهێنانکردن لە هەرێمی کوردستان ، جەختیشی لە سەر گرنگیی هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی بایەخدان بە پیشەسازی وکشتوکاڵ و گەشتوگوزار . بە شێوەیەک کە چیتر ئابووری هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستێت.