Skip to the content
Menu

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

• ناجێگیریی بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق و ناوچەکە نییە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١١/٢٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفانی ئەلقاق بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد.

لە دیداەرکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیبوو،گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا. جەخت لەوە کرایە کە ناجێگیریی بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی نییە. دووپاتیش کرایەوە کە پێویستە دەرفەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی خۆپێشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان.

شاندی بەریتانی پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی.