Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان - باکوور دەکات

• چارەسەرکردنێکی دادپەروەرانەی پرسی کورد فاکتەری سەرەکی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیربوونی ئاسایشە لە ناوچەکەدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/١١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی سۆسیالیستی کوردستان - باکوور بە سەرۆکایەتی مەسعود تەک سەرۆکی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە سەر گرنگیی یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنێکی دادپەروەرانەی پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لە تووندوتیژی، کە فاکتەرێکی سەرەکی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیربوونی ئاسایشە لە ناوچەکەدا.