Skip to the content
Menu

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بالیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بالیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٩/٢٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خالد حەمەد ئەلسولەیتی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەک خاوەنکاری قەتەریش ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان وقەتەر کرا.

بالیۆزی قەتەر ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.