Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانیی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو مستەفا کازمی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ راسپاردنی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.