Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی (٤٤)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست کرد و رۆڵی گرنگی حزبی سۆسیالیستی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەرز نرخاند.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی حکومەت هیوای خواست بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بپارێزرێن.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی حزبی سۆسیالیستی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.