Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كۆدەبێتەوە

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن لەگەڵ شاندێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و، شاندی کۆنگرێس پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەوەی فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.