Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری کەنەدا دەکات

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازیی لە هارجیت سەججان وەزیری بەرگری کەنەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەگری کەنەدا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی و راهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی کەنەدای کرد بۆ هاوکارییەکانی و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵی نەهێشتنی ئەو فاکتەرانە بدرێت کە زەمینە بۆ سەرهەڵدان و چالاکبوونی تیرۆر دەرەخسێنن.

وەزیری بەرگری کەنەدا هەروەها ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران.