Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

• وەزیری وزەی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی هەینی ٢٠٢٠/١/١٠ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولێی وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

وەزیری وزەی ئەمەریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان كە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا رۆڵێکی کاراتر بگێڕن لە گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولادا، بۆ ئەم مەبەستەش لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.