Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/٢٩ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کران.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سڵاوی سەرۆک ڤڵادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیرانی رووسیای بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و بانگھێشتنامەی فەرمیشی پێشکەشکرد بۆ بەشداریکردن لە فۆرومی نێودەوڵەتی ئابووریی سانت پێترسبۆرگ.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئارامبوونی دۆخی عێراق و سوریا و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا.