Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاووتوێ کرا. جەخت لە بەردەوامیی ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تيرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.