Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێسپانیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بارزگانییەکان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات و ئاسانکاری پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکات.