Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەیەکی بەردەوام و جیددین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە و جەختیشی لە گرنگیی درێژەدان بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، لە پێناو نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانەدا.