Skip to the content

سەرۆکی حکومەت: پێشوازی لە هەڵوێستی هاوپەیمانەکانمان دەکەین

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە تویتێکدا پێشوازیی لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی هەولێری لە لایەن ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا کرد.

سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاند : پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد. ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش .


ئەم راگەیەندراوەی سەرۆکی حکومەت لە دوای ئەوە هات، ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەیان کرد.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشەکردنە سەر ئەندامانی سەربازیی و دامەزراوەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێوەدەڵەتی قبووڵ ناکرێ و پابەندبوونی بەردەوامیی خۆمان بۆ شەڕی دژی داعش دووپات دەکەینەوە.