Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانیی دووپات دەکاتەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ڕۆژنامەوانانی کوردستان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی .
ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی نیسانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد .


لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئازادی ڕۆژنامەوانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، يارمەتیدەری کاری ڕۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.


ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خوازيار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەک، ئازادی کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت ، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا.