Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم دەکات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم بۆ دایەلۆگ کرد بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بحرالعلوم.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە ، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور ، چارەسەر بکرێن.