Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان دەکات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستاڤرۆس کریمیس کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر کرد.


سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری تازەیدا و دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ یۆنان دەکات.


کونسوڵی گشتیی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگیی هەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا . ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.