Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی دەکات

هەولێر هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی ، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنی نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب) ی بەغدا دەربڕی و ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و یارمەتییەک ڕاگەیاند و هیوای خواست، کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و پەرۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .