Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیواخوازم ،خوای مەزن، نزا و ڕۆژووییان قبوڵ بکا و ڕۆژانی جەژنیش بە شادی و ئارامی بە سەرببەن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئایینی و لێبوردەیی کە سیمایەکی جوان و گرنگیی هەرێمی کوردستانە دەکەینەوە، خوازیارم گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لە نێو تەواوی گەلان و شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان، زیاتر گەشە بسەنێت و مرۆڤایەتی پێ بنێتە قۆناغێک ، کە دوور بێت لە هەموو توندڕەوی و نەهامەتییەک.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان