Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا -م بیست ، کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و بیانخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست ڕادەگەیەنێت ، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/4/25